ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

کونسوڵی نوێ ی فەرەنسا لە هەولێر دەست بەکاربوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 02 تشرینی دووەم 2016 10:10
دوای دەست بەکاربوونی دۆمینیک ماس وەکو کونسوڵی نوێ ی وڵاتی فەڕەنسا لە شاری هەولێر ئێوارەی رۆژی 31/10/2016 لە هۆتێل رۆتانا ئەنجوومەنی كارگێری  ژووری بازرگانی هەولێر کە پێک هاتبوون لە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور، سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیان لە کونسوڵ دۆمینیک ماس کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد، بەو بۆنەیەوە وەك رێزگرتنێك  ئێوارە خوانێکیان بۆ ساز کردن هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکەکەی.
لەو دیدارەدا باس لەرەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان و پێش خستنی پەیوەندی ئابووری و ژوورەكانی بازرگانی نێۆان فەرەنساو هەرێمی كوردستان كرا .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1460 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌