تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبریكاری وەزیری بازرگانی میسر سەردانی ژوور دەكات

بریكاری وەزیری بازرگانی میسر سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2016 10:13
رۆژی 20/10/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی كرد لە محەممەد سامی بریكاری وەزیری بازرگانی میسر و سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوبردنی پێشانگاكان و كۆنفڕانسی میسر و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باسی لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر كرا.
محەممەد سامی وتی: لە ئێستادا وڵاتی میسر بە بارودۆخێكی خراپی دارایی گوزەر دەكات، بۆیە ئێمە لە ئێستادا تەنها بیر لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان لەگەڵ وڵاتان دەكەینەوە، هەرێمی كوردستانیش بۆ ئێمە بایەخێكی زۆری هەیە، پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ هەرێم لە ئاستێكی باش دایە هیواخوازین زیاتر پەرە بەم پەیوەندییە بدەین.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای خواست وڵاتان بەگشتی و وڵاتانی ناوچەكە بە تایبەتی ئەم بارودۆخە سەختە دارایی یە تێبپەڕێنن، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە زیادبوونی گەشتەكانی نێوان میسر و هەرێم و پتەوبوونی پەیوەندییە بازرگانیەكان، د. دارا جەختیشی لە پتەكردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە كردەوە.
شایانی باسە لەم دیدارە هەریەك لە باقی محەممەد هادی و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1381 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑