ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمەكانی میسری كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2016 10:12
بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سامی محەممەد بریكاری وەزیری بازرگانی میسر، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 20/10/2016 لە سەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمەكانی میسری كرایەوە.
لەم پێشانگایە زیاتر لە 70 كۆمپانیای میسری بەشداریان تێداكردووە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. 
شایانی باسە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر رۆژ بە رۆژ پەرەدەسێنێت و كۆمپانیا میسرییەكان بەردەوامن لە هاتنیان بۆ كوردستان و بەشدار دەكەن لە بازاڕەكانی هەرێم ئەمەش لە كلتێكدایە كە رێژەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و میسر دەگاتە 100 ملیۆن دۆلار.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1455 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌