ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

رێككەوتنێك لە نێوان ژوور و هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ واژوو كرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 29 ئەیلول 2016 07:20
رۆژی 28/9/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی سەدرەددین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە خاتوو داملا دیكەن بەڕێوبەری هێلی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ لە شاری هەولێر و شاندی یاوەری كرد.
مەبەستی سەردانەكە واژووكردنی رێككەوتنامەیەك بوو لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ، ئامانجی واژووكردنی رێككەوتنامەكە خزمەت گەیاندنە بە ئەندامەكانی ژوور كە لە رێگەیەوە %20 داشكاندن لە نرخی گواستنەوە دەكرێت بۆ هەر ئەندامێكی ژوور كە هەڵگری ناسنامەی ژوور بێت و بیەوێت گەشت بە فڕۆكەی ئەم هێڵە بكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1471 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 29 ئەیلول 2016 08:36