تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبازرگانانی میسر سەردانی هەولێر دەكەن

بازرگانانی میسر سەردانی هەولێر دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 30 ئاب 2016 08:55
 بە مەبەستی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر رۆژی 24/8/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی باقی محەممەد وە سەدرەددین كەمال پێشوازیان لە ئوسامە محیەدین لێپرسراوی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی میسر لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گەڕانەوەی بەڕێزیان دوای ماوەیەك دابڕان لەم بەرپرسیارەتیە بە هۆی كاری تایبەتیەوە.
لێپرسراوی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی میسر وتی: خۆشحاڵم بە گەڕانەوەم بۆ هەرێمی كوردستان، وە دووبارە بە گوڕ و تینێكی زۆرترەوە كار لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی هەردوولا دەكەم.
ئوسامە ئەوەشی خستە روو كە بنیازن وەكو بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی میسر شاندێكی بازرگانانی میسر لە سێكتەرە جیاوازەكان سەردانی هەولێر بكەن و بەشدار بن لە كۆنفڕانسی یادی دامەزراندنی ژوور وە لە هەمان كات دا دانیشتن و كۆبوونەوە ئەنجام بدەن لەگەڵ بازرگانانی هەولێر بۆ كاری بازرگانی و وەبەرهێنان.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هاوكاری كردنیان و سەرخستنی ئەم دانیشتنە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1444 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 31 ئاب 2016 10:42

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑