ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور پێشوازی لە رێكخراوی هوما دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 30 ئاب 2016 08:53
رۆژی 22/8/2016 د. دارا جەلیل خەیاتسەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی هوما كرد كە تایبەتە بە تووشبوانی ئۆتیزم.
لە دیدارێكدا شاندی میوان ئاماژەیان بە كارو چالاكیەكانیان داو داوایان لە ژوور كرد هاوكاری و پاڵپشتیان بكات بۆ بەردەوامیدان بە كارەكانیان كە خۆبەخشانە و قازانج نەویستە.
لە بەرامبەردا سەرۆكی ژوور بە تەنگ داخوازییەكانەوە چوو، بەڵێنیدا كە كۆمەڵێك لە پێداویستیەكانی رێكخراوەكە دابین بكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1564 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 31 ئاب 2016 10:41