ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كونسوڵی نوێ ی ئەمریكا لە هەولێر سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 31 تەمموز 2016 10:39
رۆژی 26/7/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی هەریەك لە سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی سلێمانی و دهۆك و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە كونسوڵی نوێ ئەمریكا لە هەولێر كین گرۆس و شێرین فیتزگێڕاڵد بەرپرسی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی ئەمریكا كرد.
لە دیدارێكدا د. دارا ئاماژەی بە دوایین سەردانی شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەروەها گرنگی ئەم سەردانە و كۆڕ و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسان و بازرگانانی ئەمریكا روون كردەوە.
لە هەمان كاتیشدا جەختی لەسەر بەردەوام بوون و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردەوە.
سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی لە كونسوڵی نوێ كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانی خواست.
كونسوڵی نوێ ئەمریكا خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كردەوە، هەروەها ئامادەیی كونسوڵخانەی نیشاندا بۆ هەموو هاوكاری و پاڵپشتیەك بۆ بازرگانان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1760 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 01 ئاب 2016 10:31