لە درێژەی سەردانەكانی شاندی بازرگانی هەرێم بۆ پتەو كردن و بەهێز كردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لەگەڵ كۆمپانیا و خاوەن كار و كاربەدەستانی بازرگانی ویلایەت یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، شاندی بازرگانی هەرێم رۆژی 30/6/2016 سەردانی بەڕێوبەرایەتی نەوت و گازی شاری لۆنج بیجیان كرد لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە ئەمریكا لە لایەن بۆب دۆوێڵ بەڕێوبەر و كیڤن تۆوگاس بەڕێوبەری كاروبارە نەوتیەكان لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و گازی شاری لۆنج بیج پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا باس لە هەماهەنگی و پتەوكردنی زیاتری كۆمپانیاكانی نێوان هەرێم و ئەم شارە كرا لە سێكتەرە.
لە هەمان كات دا باسیان لە دوایین قەیران كرد كە توشی كەرتی نەوت و گاز بووە بە هۆی دابەزینی نرخەكەیەوە، بۆیە هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە پەرە بە كەرتەكانی تریش بدرێت و بە تەنیا ئابووری شارێك یان وڵاتێك بە كەرتی نەوت نەبەسترێتەوە، لە هەمان كات دا گەشببین بوون بەوەی كە لە ماوەی داهاتوو نرخی نەوت بەرز بێتەوە.