تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكونسوڵی ئوردن لە هەولێر سەردانی ژوور دەكات

كونسوڵی ئوردن لە هەولێر سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 تەمموز 2016 08:28
رۆژی 18/7/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی بەشێك  لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە هەیسەم ساڵح كونسوڵی شانشینی ئوردنی هاشمی لە هەولێر و جێگرەكەی كرد.
ئامانجی سەردانی ناوبراو بۆ ژوور بە مەبەستی زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئوردن بوو.
لە دیدارێكدا كونسوڵی ئوردن رایگەیاند: پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەردوولا لە ئاستێكی باش دایە ئێمە هەوڵی پتەوكردنی دەدەین، هاوشانی پەیوەندییە سیاسیەكان پەرە بە پەیوەندی ئابووریش دەدەین، چونكە عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی هاوبەشێكی گرنگی ئێمەن بە تایبەت لە رووی بازرگانیەوە.
وتیشی: لە ئێستادا سێكتەرەكانی پزیشكی و تەكنەلۆژیای گەیاندن و زانیاری  (ICT) لە ئاستێكی زۆر باش دان بە شێوەیەك وڵاتی عێراق بەگشتی لە ریزبەندی چوارەم وڵات دێت لە پەیوەندی پتەوی نێوانمان لەم سێكتەرە بەڵام ئێمە دەمانەوێت پەرە بە سێكتەرەكانی تریش بدەین لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
كونسوڵی ئوردن ئەوەشی خستە روو كە بەشداری ژوورە بازرگانیەكانی عێراق بە گشتی لە كۆنفڕانس و دیدارەكانی بازرگانی لە ئوردن لە ئاستێكی باش دایە.
هەیسەم ساڵح ئاماژەی بە دیدارێكی گەورەی نێودەوڵەتی لە بواری (ICT) دا كە بڕیار وایە لە كۆتایی ئەمساڵ لە ئوردن سازبكرێت، كە یەكێكە لە دیدارە هەرە سەركەوتووەكان لەم بوارە لە جیهان، بۆیە داوای كرد كە شاندێكی بازرگانی هەرێمی كوردستان بەشدار بێت لەم دیدارە بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی بەشداربووان ببینن.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی وتی: پەیوەندی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی ئوردن لە ئاستێكی زۆر باش دایە.
وتیشی: پێویستە لە كردنەوەی پێشانگا نێودەوڵەتیەكان و دیدارە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا هەماهەنگ بین، داواشی كرد كە دابین كردنی ڤیزا بۆ بازرگانان و هاوڵاتیان زیاتر ئاسان بكرێت و ماوەكەشی درێژتر بكرێت، لە كۆتاییشدا ئامادەیی خۆیی و ژووری دەربڕی بۆ هەموو پاڵپشتیەك و هەماهەنگیەك كە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1712 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑