ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆمپانیا سویدییەكان بەردەوامن لە هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 22 ئایار 2016 09:37
رۆژی 18/5/2016 كۆمپانیایەكی سویدی لە بواری ئەمنی و پاراستن كە لە لایەن ژووری بازرگانی سویدیەوە سەرپەرشتی دەكرا سەردانی ژووری كرد و لە لایەن حاجی فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەك دا كە چەند كۆمپانیایەكی بواری سۆفت وێر و كۆمپیوتەر لە هەولێر ئامادەی بوون، حاجی فیدائەددین گەردی دەستخۆشی لە ژووری بازرگانی سوید كرد، هەروەها سوپاسی كۆمپانیای ناوبراو كرد بۆ ئەم سەردانە.
دواتر لە لایەن جۆنی بێرلیك بەڕێوبەری كۆمپانیای (MIND MANCER) بۆ كاری ئەمنی و پاراستن باسی لە كار و چالاكیەكانی كۆمپانیاكەی خۆیان كرد و وتی: ئێمە كارەكانمان لە باكووری ئەوروپایە، وە شوێنی كۆمپانیاكەمان لە وڵاتی سویدە و كاری سۆفت وێر ئەنجام دەدەین بۆ شوێنە گشتی و تایبەتیەكان وە لەگەڵ كۆمپانیای تر كار دەكەین لە ساڵی 2006 تا ئێستا بەردەوامین مەبەستمان پاراستنی هەر شوێنێكە كە پێمان بسپێردرێت لە كاری نەخوازراو.
پاشان لە لایەن جۆنی بێرلیك سیمینارێك لەسەر چۆنیەتی پرۆگرامەكە و ئیش پێكردنی بۆ ئامادەبووان پێشكەشكرا و ئامادەبوانیش لە لایەن خۆیانەوە بە سەرنج و تێبینی و پرسیارەكانیان كۆبوونەوەكەیان زیاتر دەوڵەمەند كرد. 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1549 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌