خولێكی زمانی ئینگلیزی كە لە لایەن مامۆستایانی بەشی زمانی ئینگلیزی لە كۆلێژی بنەرەتی لە زانكۆی سەڵاحەددین كە بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كاربویەوە بە كۆتا هات.
ئەم خولە ماوەی سێ مانگی خایاند كە چەندین بەش و تەوەری لە زمانی ئینگلیزی لەخۆ گرتبوو كە لە ژیانی رۆژانەدا بەكار دەهات، رۆژی 18/5/2016 لە رێوڕەسمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور خەڵاتی رێزلێنان بەخشارایە ئەم مامۆستایانە و لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاس و پێزانینی خۆی و ژووری ئاڕاستەیان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.