تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆکى هەرێمى (فریۆلى ڤینیسا) ى ئیتالى: بارى ئارامى کوردستان و دەرفەتەکانى وەبەرهێنان بە سەرمایەدارانى ئیتالیا رادەگەیەنین

سەرۆکى هەرێمى (فریۆلى ڤینیسا) ى ئیتالى: بارى ئارامى کوردستان و دەرفەتەکانى وەبەرهێنان بە سەرمایەدارانى ئیتالیا رادەگەیەنین

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ هەینی, 15 ئایار 2009 00:00
رۆژى هەینى 15/5/2009 بە ئامادەبوونى دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئیبراهیم سۆفى جێگرى یەکەمى سەرۆک و سۆران ئەبوبەکر جێگرى دووەمى سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و چەندین بازرگان و پیشەساز و خاوەن کۆمپانیا لە هەولێر کۆبونەوەیەکى فراوان بۆ (تۆندۆرێنزۆ) ى سەرۆکى هەرێمى فریۆلى ڤینیسا ى ئیتالى و شاندى یاوەرى کە (18) خاوەن یا نوێنەرى کۆمپانیاى ئیتالى لە خۆدەگرت رێکخرا. دارا جەلیل خەیات وێراى بەخێرهێنانى شاندى میوان خۆشحالیخۆى دەربرى و داواى لێکردن کە بەشدارى لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان بکەن و ئاماژەى بە پشتگیرى کردنى ماددى ئیتالیا لە بەرنامەى پێشخستنى تواناى مرۆیى لە بوارى پیشەسازیدا کرد کە لە رێگەى رێکخراوى یونیدۆ دەگاتە هەرێم و خولى راهێنان بۆ پێشەنگانى کار دەکرێتەوە ، وە ئاماژەى بە ئارەزووى خەلکى کوردستان کرد لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى ئیتالى لە پرۆسەى وەبەرهێنان و پیشەسازیدا و ووتى کوردستان برێکى زۆرى لە ئامێرى ئیتالى هەیە کە ماوەیەکى زۆر لە کوردستان کاریان پێ دەکرێت و پێویستیان بە کەل و پەلى یەدەگ هەیە، وە خەلکى کوردستان تاقیکردنەوەیان لەگەل ئەو ئامێرانەدا زۆرە و پەسندیان دەکەن بۆیە پێویستە هەول بدرێ پەیوەندى کوردستان و ئیتالیا لەو بوارانەدا پەرەى پێ بدرێ. سەرۆکى هەرێمى فریۆلى ڤینیساى ئیتالى خۆشحالیخۆى بە بینینى کوردستان دەربرى و لەیەک چوونى ئالاى کوردستان و ئیتالیاى وەک هێمایەکى لەیەکتر نزیکى سۆز و بیرکردنەوەى گەلى ئیتالیا و کوردستان وەسف کرد، ئامادەی خۆى دەربرى بۆ هاندانى کۆمپانیا ئیتالیەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان و ئاماژەى بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆرى کۆمپانیاى ئیتالى لە پێشانگایەکى تایبەت بە بەرهەمى ئیتالیدا کرد کە لە هەولێر دەکرێتەوە هیواى خواست کە ببێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونى پەیوەندى زیاتر و هەلسانى کۆمپانیا ئیتالیەکان بە سەرمایەگوزارى کردن لە کوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 776 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑