ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

رێکخراوی (سێکوا) ی ئەلمانی بەرنامە بۆ کاری هاوبەش لەگەل ژوورەکانی کوردستان دادەرێژێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 14 ئایار 2009 00:00
سێکوا .. رێکخراوێکی مەدەنی ئەلمانیە و بایەخ بە ئەنجامدانی کاری هاوبەش و هەماهەنگی لەگەل ژوورە بازرگانیەکان لە سەر ئاستی ، پەیوەندیەکی بەتین لە نێوان ئەو رێکخراوەو ژووری بازرگانی ئەلمانیادا هەیە ،بە هاوپەیمانی لە سەر ئاستی جیهان پێکەوە کار دەکەن و پرۆژەی هاوبەش لە گەل ژوورە بازرگانیەکان ساز دەکەن . بەمەبەست دیراسە کردنی ئەگەری ئەنجامدانی کارێکی هاوبەش لەگەل ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان رۆژی پێنج شەممە 7/5 شاندێکی هاوبەشی ئەو رێکخراوەو ژووری بازرگانی ئەلمانی کە لە چوار کەس پێک هاتبوو بەسەرۆکایەتی خاتوو بەتینا مۆلەر بەرێوەبەری پرۆژەکانی رێکخراوەکەو خاتوو (ئەنجەلیکا رامەر ) نوێنەری ژووری بازرگانی ئەلمانی بەیاوەری کەنعان شێخۆ قونسولی فەخری پێشووی ئەلمانیا لە هەولێر سەردانی هەولێرو سلێمانیان کردو له‌ هه‌ولێریش له‌گه‌ل ژووری هه‌ولێر و دهۆک بە جیا لەگەل هەریەک لە ئەنجوومەنی کارگێری ئەو ژوورانە کۆبوونەوە . رۆژی دووشەممە 11/5 لە کۆبوونەوەیاندا لەگەل دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوورو ئیبراهیم سۆفی جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوورو سۆران ئەبوبەکر جێگری دووەمی سەرۆکی ژوور ، دوای ئەوەی باسیا لە ریکخراوەکەیان بەرنامەو ئامانجی ئەو سەردانەیان روون کردەوە ،بەدرێژی لە یاساو هەیکەلی ئیداری ژوورو سەرچاوەکانی داهات و کارو چالاکی و خزمەتگوزاریەکانی ژوور و کەموکوری و پێاویستیەکانی ژوور لە بواری جیا جیادا چەندین پرسیاریان کرد، لەلایەن سەرۆکی ژوورو هەردوو جێگروکەی وەلامیان درایەوە ، لەپاشان رۆژی سێشەممە 12/5 دوای یەکخستنی خالە سەرەکی وهاوبەشەکانی نێوان ژوورەکان و بە نیازی ئەنجامدانی پرۆژەیەکی هاوبەش لە گەل یەکێتی ژوورە بازرگانی پیشەسازیەکانی هەرێم لە بارەگای ژوور بە بەشداری دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی و حەسن باقی جێگری یەکەم و شێخ ئەیاد حەسەن جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی ئەنجوومەن وۆرک شۆپیکیان ساز کرد و تەواوی بەرنامەی پرۆژە هاوبەشە پیشنیار کراوەکەیان خەستە روو ، لە بەشداربوان قسەوباسیا لەسەر کراو سەرنج تێبینیان لەسەر وەرگیرا ، بەمەبەستی ئەوەی ببێتە بنەمایەک بۆ دامزراندنی پەیوەندی و بکرێتە بەرنامەیەک بۆ کارە هاوبەشەکانیان لە گەل ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان ، پاش ئەوەی کە لە ئەلمانیا ئەم پرۆژەیە پیچشکەش بە حکومەتی ئەلمانیا دەکرێت و بودجەی پ]َویستی بۆ تەرخان دەکرێت . وا چاوەروان دەکرێت کە ئەم بەرنامەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا بچێتە واری جێبەجێکردنەوە .
ئه‌م بابه‌ته‌ 1488 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌