ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

قونسولی گشتی نێردراوەی بازرگانی دانمارک لە دوبەی ،پێشوازی لێکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 07 ئایار 2009 00:00
رۆژی پێنجشەممە 7/5 لە بارەگای ژوور دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێری پێشوازی کرد لە تۆماس بای قونسولی گشتی نێردراوەی بازرگانی و پیر تانس گارد قونسولی بازرگانی دانمارک لە دوبەی کە بەیاوەری دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانمارک هاتبوونە ژوور ،دوای بەخێرهێنان تۆماس بای مەبەستی سەردانەکەی لە یەکتری ناسین و دانانی بنەمایەکی پەیوەندی لەگەل ژوور چر کردەوە و باسی لە گرنگیدانیان بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەل هەرێمی کوردستان کرد . لەو دەرفەتەدا سەرۆکی ژوور تیشکی خستە سەر بوارەکانی وەبەرهێنان لە کوردستان و ئارەزووی بازرگانانی کوردستان لە دروست کردنی پەیوەندی لە گەل وەبەرهێنەرانی دانمارکی ، دواتریش مەسەلەی ڤیزاو چارەسەرکردنی گرفتی وەرگرتنی ڤیزابۆ بازرگان و پیشەسازانی کوردستان خرایە بەر باس .
ئه‌م بابه‌ته‌ 1519 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌