تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵقونسولى تورکیا: هەولى زیاتر دەدەین بۆ بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکانى تورکیا و هەرێمى کوردستان

قونسولى تورکیا: هەولى زیاتر دەدەین بۆ بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکانى تورکیا و هەرێمى کوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 07 ئایار 2009 00:00
رۆژى چوارشەممە 6/5/2009 حوسێن ئەڤنى قونسولى تورکیا سەردانى ژوورى کرد و لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئیبراهیم سۆفى جێگرى یەکەم و سۆران ئەبوبەکر جێگرى دووەمى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازیان لێکرا. لە دانیشتنێکدا گەلێک بابەت خرانە بەر باس بە تایبەتى ئاستى پەیوەندیەکانى ژوورى بازرگانى هەولێر لەگەل بازرگانان و پیشەسازان و ژوورەکانى بازرگانى تورکیا و قونسولیەى تورکیا لە موسل و پرسى دابین کردنى ڤیزا و بەرەوپێشبردنى پەیوەندیەکان. قونسولى تورکیا رۆلى سەرۆکى ژوورى بەرزنرخاند لەو بەرەو پێشچوونانەى کە لەسەر دەستى ئەو روویان داوە و ووتى گەشبینم بە بەرەو پێشچوونى زیاترى پەیوەندیەکانمان چونکە هەولەکانتان ئەنجامى بەرچاوى هەبووە و هەمیشە جێگاى باوەر و متمانە کردنە بۆ ئەنجامدانى کارى باشتر و خزمەتى زیاتر بە رەوشى بازرگانى و پەیوەندى نێوان کوردستان و تورکیا، بەلێنى ئەوەشى دا کە هەولى زیاتر دەدەن بۆ بەرەو پێشبردنى پەیوەندیەکانى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان چونکە پەیوەندى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان بۆ هەردوولا زۆر گرنگە و دەبێ بایەخى زیاترى پێبدرێت، هەروەها ووتى سەبارەت بە دابینکردنى ڤیزا بۆ خەلکى کوردستان گۆرانى باشمان کردووە بۆ ئەوەى خەلکى کوردستان زیاتر بتوانن سەردانى تورکیا بکەن بۆ ئەم مەبەستەش درێژە بە هەماهەنگى نێوان ژوور و قونسولیە دەدەین بۆ دابین کردنى ڤیزا بەو کەسانەى کە لەرێگەى ژوور داواى ڤیزا دەکەن و هەول دەدەین ماوەى ڤیزاکەش درێژتربکرێتەوە. سەرۆکى ژور وێراى دەربرینى خۆشحالی بە هەلوێستەکانى قونسولى تورکیا لە بەرامبەر ئەو هەولانەى کە داویەتى بۆ باشکردنى پەیوەندیەکانى نێوان کوردستان و تورکیا ئامادەیى خۆى نیشاندا بۆ بەردەوام بوون لە سەر کارەکانى بەو ئاراستەیە بۆ ئەوەى بتوانن پێکەوە پەیوەندى نێوان بازرگان و پیشەسازانى تورکیا و کوردستان باشتر بکەن و سود بە بەرژەوەندیە هاوبەشەکانى نێوان کوردستان و تورکیا بگەیەنین.. قونسولى تورکیا باسى لە پێشانگاى عێراقى نێودەولەتى کرد کە لە شارى غازى عەنتاب لە 21-24/5/2009 بەرێوەدەچێت کرد بۆ بەشداریکردنى ژوور لەو پێشانگایە داوەتنامەى فەرمى پێشکەش بە سەرۆکى ژوور کرد. دواتریش لە لایەن ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور لە هوتێلى شیراتۆن بۆ خواردنى نیوەرۆ میواندارى کرا.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1516 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑