تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبالیۆزى چیک لە بەغدا سەردانى ژوور دەکات

بالیۆزى چیک لە بەغدا سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 25 ئازار 2009 00:00
ڕۆژى پێنج شەممە 19/3/2009 لە بارەگاى ژوور دارا جلیل خەیلت سەرۆکى ژوورو ژمارەیەک لە ئەندامانى کارگێڕى پێشوازیان کرد لە پیتەر فوزینیشا سەفیرى چیک لە بەغدا و شاندى یاوەرى کرد، کە بەبۆنەى هاتنى چەژنى نەورۆز لە گەشتەکەیاندا لە هەولێر بوون،لەو سەردانەیاندا بالیۆزى چیک تەئکیدى لەسەر پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و چیگ کردەوە و ڕایگەیاند کە بەرەوپێش چوونى باشى لەو پەیوەندیانەدا هەیە و ووتى ئێمە بە بازرگانان و پیشەسازانى خۆمان ڕاگەیاندووە کە کوردستان دەروازەیە بۆ هەموو عێراق لە رێگەى کوردستانەوە دەتوانن وەبەرهێنان لە عێراق بکەن و دەبێ لە ڕێگەى خەلکى کوردستانەوە کار بۆ هەموو خەلکى عێراق بکەن .لە درێژەى قسەکانى دا جەختى لەسەر هەماهەنگى پەیوەندى لەگەڵ کوردستاندا کردەوە ئاماژەى بە ڕۆلى دەزگاى حکومى و پیشەیى و تایبەتمەندیەکان لە بوارى بازرگانى و پیشەسازیدا بە تایبەتى ژوور بازرگانى و پیشەسازى هەولێر لە ئامادەیى بەردەوامى لە پێشکەش کردنى ئاسانکارى بە لایەنى چیکى لە سنورى پارێزگاى هەولێر دا دارا جلیل خیات وێڕایى بە خێرهێنان و سوپاس گوزارى بۆ هەڵوێستەکانى چیک هیواى خواست پەیوەندیەکانى کوردستان لەگەڵ چیک زیاتر بەرەو پێشتر بچێت ئاماژەى بەهەندێک لەو کارانە کرد کە کۆمپانیا چیکى یەکان لە هەولێر و کوردستان ئەنجامیانداوە دەستخۆشى لە باڵۆزى چیک کرد بۆ ئەو ڕۆلەى کە گێڕاویەتى لە بەرەو پێش چوونى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و چیک
ئه‌م بابه‌ته‌ 1495 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑