ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆمیسیارێكی‌ بازرگانی‌ ئوسترالیا له‌ عیراق داده‌مه‌زرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ شەممە, 14 ئازار 2009 00:00
GKsat... دوای‌ 3 ساڵ له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ كرینی‌ گه‌نم عیراق ساڵانه‌ 1 ملیۆن ته‌ن ده‌كڕێت سه‌رۆك وه‌زیری‌ ئوسترالیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ كۆمیسیارێكی‌ بازرگانی‌ له‌ عیراق داده‌مه‌زرێنێت بۆ ئاسانكاری‌ و به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌كانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌. رۆژنامه‌ی‌ كانبێرا نیوز له‌زاری‌ كیڤن راد سه‌رۆك وه‌زیری‌ ئوسترالیا بڵاویكرده‌وه‌،په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق به‌ره‌وپێش چونی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، وتیشی‌: دوای‌ ئه‌و ئابڕوچونه‌ی‌ له‌میانی‌ فرۆشتنی‌ گه‌نم له‌به‌رامبه‌ر چه‌ك ده‌ركه‌وت، حكومه‌تی‌ به‌غدا بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵ كڕینی‌ گه‌نمی‌ له‌ ئوسترالیا قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام له‌مه‌ودوا عیراق ساڵانه‌ 1 ملیۆن ته‌ن له‌و دانه‌وێڵه‌یه‌ ده‌كڕێت. هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ كانبێرا نیوز، له‌میانی‌ سه‌ردانی‌ نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ عیراق گریبه‌ستێكی‌ له‌گه‌ڵ گروپی‌ ئه‌ سی‌ ئه‌ی‌ ئیمزاكردووه‌ به‌ بری‌ 500 ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی‌ سێ‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ به‌غداو ده‌وروبه‌ری‌. به‌های‌ گریبه‌ستی‌ كۆمپانیاكانی‌ حكومه‌تی‌ ئوسترالیا، له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا له‌ عیراق گه‌یشتۆته‌ 3 ملیار دۆلار.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1249 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌