PNA- به‌نکی ناوه‌ندی عێراق ده‌ستپێکردنی یه‌که‌مین سیستمی تۆڕی ئهنترنێتی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی به‌نکه‌کانی عێراق به به‌نکی ناوه‌ندییه‌وه راگه‌یاند. سایتی "رادیۆ سه‌وا" بڵاویکرده‌وه، پارێزگاری به‌نکی ناوه‌ندی "سنان شه‌بیبی" له په‌راوێزی کۆڕێکی به‌نکی تایبه‌ت به راگه‌یاندنی ده‌ستپێکردنی پڕۆژه‌که‌دا، رایگه‌یاندووه؛ پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه ئه‌له‌کترۆنییه‌کان له نێوان به‌نکی ناوه‌ندی و به‌نکه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا، بۆ مه‌به‌ستی داڕشتنی سیاستێکی نه‌ختینه‌یی و پڕۆسه‌ی سه‌په‌رشتیکردنی بهنکهکانه، به‌وه‌ی ئه‌رکی سه‌ره‌کی به‌نکی ناوه‌ندی سه‌رپه‌ره‌شتی و چاودێریکردنی هه‌موو به‌نکه‌کانی ناو عێراقه. "سنان شه‌بیبی" روونیشیکردۆته‌وه، کاری تۆڕه ئه‌له‌کترۆنییه‌که ئاسانکاری بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی نێو وڵات له رێی رێکخستنی ئاڵوگۆڕه نه‌ختینییه‌کان و ناردنی زانیارییه بهنکییهکان ده‌کات. جێی ئاماژه‌یه ، دوێنێ سیستمه ئه‌لکترۆنییه‌که به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌ستی پێکردووه و له‌پاش ده رۆژی دیکه ده‌ست جێبه‌جێکردنی ده‌کرێت.