تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبەرپرسی پاشكۆی بازرگانی بالیۆزخانەی ئیتالی لە عەممان سەردانی ژوور دەكات

بەرپرسی پاشكۆی بازرگانی بالیۆزخانەی ئیتالی لە عەممان سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 05 تشرینی دووەم 2008 00:00
بە مەبەستی دانانی بەرنامەیەك بۆ سەردانی وەزیری ئیتالیا بۆ هەرێمی كوردستان ماریۆ ماریانی بەرپرسی پاشكۆی بازرگانی(ITC) Italian Trade Commision لە بالیۆزی ئیتالیا لە ئەردەن / عەممان سەردانی ژووری كرد. لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور پێشوازی لێكرا و لە دانیشتنێكدا كە سامان دزەیی بەرێوەبەری نوسینگەی هەولێری رێكخراوی یونیدۆ ئامادەی بوو باسی لە بەرنامەی سەردانەكەی وەزیری بازرگانی ئیتالیا كراو ئەوەش روون كراوەیەو كە شاندێكی بازرگانی و پیشەسازی ئیتالی لەو سەردانەدا یاوەری ئەو دەكەن، بەپێ ی بەرنامەی سەردانەكە لە بارەگای یونیدۆ بە هەماهەنگی لەگەل ژووری بازرگانی هەولێر كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ شاندەكە سازدەكرێت و ژمارەیەكی زۆر لە بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لەسەر بانگێشتی ژوور بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن وەك هەلێك بۆ لەیەكتر نزیك بوونەوەی بازرگان و پیشەسازانی هەردوولا. لە پال ئەوەش دا هەر لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا كار بۆ رێكخستنی وۆركشۆپێك دەكرێت لە هەولێر لە سەرەتای سالی دادێ دەربارەی پەرەپێدانی كارگەكانی تایبەت بە پلاستیك و ئەلەمنیۆم و تۆرنە ئەوەش هەر بە هاوكاری رێكخراوی یونیدۆ دەكرێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1589 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑