ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بە ئامادەبوونى سەفیرى ئەلمانیا لە بارەگاى ژوور کۆبونەوەیەکى فراوان بەرێوەچوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2008 00:00
ئێوارەى رۆژى یەک شەممە 19/10/2008 بە ئامادەبوونى (کریستۆڤ ویل) بالیۆزى ئەلمانیا لە عێراق کۆبونەوەیەکى فراوان لە بارەگاى ژوور لە نێوان سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و ئەنجوومەنى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و شاندێکى بازرگانى و پیشەسازى ئەلمانى و نوێنەرى چەندین دام و دەزگاى مەدەنى و حکومى بەرێوەچوو. بالیۆزى ئەلمانیا لە وتەیەکدا رایگەیاند کە لە سەرەتاى سالى داهاتوو قونسولیەى ئەلمانیا لە هەولێر دەکرێتەوە و ئەلمانیا بەشدارى بەرچاو لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا دەکات و ئەم قونسولیە دەبێتە هۆکارێکى باش بۆ بەرەو پێش بردنى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئەلمانیادا. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان خۆشحالی خۆى بە هەلوێستى ئەلمانیا دەربرى و ئامادەیی خۆى پیشاندا بۆ پێشکەشکردنى هەر جۆرە هاوکاریەک. شایەنى باسە شاندى بازرگانى ئەلمانیا رۆژى شەممە 18/10/2008 بە هەماهەنگى لەگەل یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەیەکى فراوانیان لەگەل ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەسازانى هەولێر سازکردبوو، کە تیایدا خۆیان بە ئامادەبوان ناساندو باسیان لە کار و چالاکى کۆمپانیاکانیان کرد و چەندین کۆبونەوەى دووقۆلیان لەگەل بازرگان و پیشەسازانى هەولێر ئەنجامدا.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1491 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌