ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئیمزاکردنى پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى لە نێوان یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى کوردستان و چیک

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ هەینی, 17 تشرینی یەکەم 2008 00:00
بە ئامادەبوونى محمد رەئوف وەزیرى بازرگانى هەرێم و نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر ئێوارەى رۆژى هەینى 17/10/2008 لە بارەگاى ژوور پرۆتۆکۆلێکى پەیوەندى لە نێوان یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى کوردستان و یەکێتى پیشەسازیەکانى چیک لە لایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى کوردستان و خاتوو کۆختۆڤا جێگرى بەرێوەبەرى گشتى یەکێتى و بەرپرسى پەیوەندیەکانى یەکێتى پیشەسازیەکانى چیک ئیمزاکرا بە مەبەستى پێک هێنانى ئەنجوومەنى کارى کوردى - چیکى ، بە پێى ئەم پرۆتۆکۆلە لێژنەیەک پێک دەهێنرێت بۆ دەست نیشان کردنى ئەو ئەنجوومەنە و کارەکانى کە بریتى دەبێت لە هەماهەنگى و هاوکارى کردنى بازرگان و پیشەسازان و گۆرینەوەى زانست و زانیارى و تەکنەلۆجیا و بەرەو پێش بردنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى لە نێوان هەردوولادا. مەراسیمى ئیمزاکردنەکە بە ئامادەبوونى سەجەم ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و ژمارەیەک لە نوێنەرانى چەندین دام و دەزگاى حکومى و رێکخراوى پیشەیى بەرێوەچوو.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1488 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌