ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجوومەنى ژوور بەشدارى لە مەراسیمى کردنەوەى ئۆفیسى بازرگانى چیک دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2008 00:00
ئێوارەى رۆژى 14/10/2008 مەراسیمى کردنەوەى ئۆفیسى بازرگانى ولاتى چیک لە قونسولیەى چیک لە هەولێر بەرێوەچوو ، ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولیر ئامادەى مەراسیمەکە بوون ، بە پێى وتەى غازى خەیلانى بەرپرسى ئۆفیسەکە ، ئێستا لە کوردستان ( 15 ) کۆمپانیاى چیکى کاردەکەن . مەبەستیش لە کردنەوەى ئۆفیسەکە پتەوکردنى پەیوەندى بازرگانیە لە نێوان هەرێمى کوردستان چیک ، شایەنى باسە ژمارەیەک لە کۆمپانیا چیکیەکان بەشدارى چوارەمین پێشانگاى هەولێرى نێودەولەتى دەکەن ، کردنەوى ئۆفیسەکە دواى ئەوە دێت کە ولاتى چیک لە سالى ( 2006 ) ەوە ئۆفیسى لە شارى هەولێر کردۆتەوە و پەیوەندیەکى باشى لەگەل حکومەتى هەرێم و بازرگان و پیشەسازان دروست کردووە .
ئه‌م بابه‌ته‌ 1586 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌