ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

پێك هێنانی ژورێكی بازرگانی كوردستان – پۆڵۆنیا، تاوتۆكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 27 ئاب 2008 00:00
ڕۆژی چوارشمە 27/8 دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان لەشاندێكی پۆڵۆنی كرد، كە بەمەبەستی دانانی بنەمای پەیوەندی لەنێوان هەرێمی كوردستان و پۆڵۆنیا سەردانی كوردستانیان كردبوو، هەر بۆ ئەو مەبەستە و دانانی ئالیەتێك بۆ ئەو پەیوەندیە سەردانی ژووریان كردبوو، دوای گفتو گۆكردن لەسەر چەند هۆكارێكی چەیوەندی و گۆڕینەوەی بیرو ڕا دەربارەی چۆنیەتی جێ بەجێ كردن لەسەر ئەوە ڕێك كەوتن كە كاری بۆ پێك هێنانی ژوورێكی هاوبەش بكەن و ئەم ژوورە هاوبەشە ببێتە خاڵی پەیوەندی و نوێنەرایەتی هەردوولا بكات و پەیوەندیەكانی نێوانیان بەرەو پێشتر ببات و كار ئاسانی بۆ بازرگان و پیشەسازانی هەردوولا بكات .
ئه‌م بابه‌ته‌ 1549 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌