ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆک وئەندامانى ژوور پێشوازیان لە گەورە بازرگانێکى ئیتالى کرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 01 تشرینی دووەم 2007 00:00
ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى 1/11/2007 بەڕێز (دارا جلیل خەیات) سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى ژوور پێشوازیان کرد لە (داریۆ لەپۆرینى) بازرگانى ئیتالى ، لەو دانیشتنەدا داریۆ باسى لەوە کرد کە لە زۆرێک لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کارى کردوە و ئێستاش بە نیازە لە کوردستان له‌ کەرتى تایبەت کار بکات ئەمەش خۆى لە کردنەوەى ئۆفیسێک لە شارى هەولێردا دەبینێتەوە ، وە ئەوەشى وت کە مەبەستى لە کردنەوەى ئەم ئۆفیسە دروست کردنى پەیوەندیەکى بازرگانى توند و تۆڵە لە نیوان کوردستان و ئیتالیادا ، وە سەرسوڕمانى خۆشى بۆ ئەو پێشکەوتنەى کوردستان دەربڕى کە لە بوارەکانى دیموکراسى و پێشکەوتنى بازرگانى و بارى ئابوورى و هەروەها ئەو بارە ئارامەى کە لە کوردستاندا هەیە ، وە داواى کرد کە ژوورى بازرگانى هەولێر هاوکارى بکەن لە ئەنجامدانى ئەو پرۆژانەدا کە سەرجەمیان بۆ خزمەتى خەڵکى کوردستانە ، لە لاى خۆشیانەوە ژوورى بازرگانى هەولێر هەموو هاوکارى و پشتگیریەکیان بۆ بەڕێزیان دووپات کردەوە و وە داواشیان کرد کە بە بازرگانەکانى ناو ئیتالیا ڕابگەیەنێت کە دەتوانن سود لەو پێشکەوتنە بەرچاوەى کوردستان وەربگرن و بێن لێرە توانا بازرگانیەکانیان بخەنە گەڕ .....
ئه‌م بابه‌ته‌ 1511 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌