ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دەربارەى وەبەرهێنان بەسیستەمى (BOT) کۆبوونەوەیەک سازکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 ئاب 2007 00:00
یەمەبەستى شى کردنەوە و گفتوگۆ کردنن لە سەر وەبەرهێنان بەسیستەمى (BOT) رۆژى سێشەمە 28 – 8 -2007 لە میواندارى شیراتۆن دەستەى وەبەرهێنان کۆبونەوەیەکى فراوانى سازکرد ، نوێنەرى ژمارەیەک لە وەزارەتەکان و رێکخراوە پیشەیى یەکان و پەیوەندیدارەکان تیایدا ئامادە بوون . هێرش موحەرەم سەروکى دەستەى وەبەرهێنان لە وتەیەکدا چۆنیەتى کارکردن بەو سیستەمە روون کردەوە کە بریتیە لە لە سیستەمى(BOT) کورت کراوەى ( Build، Operate and Transfer) بەواتاى ( دروست کردن، بەڕێوەبردن و دواتر گواستنەوە بۆ حکومەت ) دواتریش ئەم بابەتە لە لایەن ئامەدەبوان گفتوگۆى زۆرى لەبارە کرا . پیادە کردنى ئەم سیستەمە وەک رێگە چارەیەکە بۆ کارا کردنى بانک و بازاڕ و جێ بەجێکردنى ئەو پڕۆژانەى کە لە پلانى وەزارەتەکاندا بەهاوو بایەخى گرنگیان هەیەو لەبەر نەبوونى بودجەى پێویست بەسیستەمى دیکە جێ بەجێ ناکرێن ئەم سیستەمە ریگەچارەیە بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا. شایەنى گوتنە سەرۆک وژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕى ژوور لەو کۆبونەوەیە ئامادەبوون...
ئه‌م بابه‌ته‌ 1499 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌