رێککه‌وتی 20/9/2012، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌نێوان ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ک له‌ده‌زگه ئابووری و کۆمپانیاکانی ئێران به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر و سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور و حسێنی عه‌زیمی کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر و جه‌مشید زاده به‌رپرسی پاشکۆی ئابووری له‌کونسوڵخانه‌ی ناوبراو و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور، له‌باره‌گه‌ی ژوور به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا، به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژوور به‌ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور به‌خێرهێنانی شاندی میو‌انی کرد و وتی:"ئۆمێد‌ه‌وارین سه‌ردانی ئه‌م شانده ببێته ده‌ستپێکی قۆناغێکی تازه‌ی پێشکه‌وتووی ئابووری له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران‌دا." وتیشی:"ئه‌مڕۆ ده‌بینین چالاکییه‌کی بازرگانی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک کێشه هه‌ن و ئێستاش هه‌ردوولامان له‌هه‌وڵداین که بنبڕیان بکه‌ین." هه‌روه‌ها وتی:"ژووره‌که‌مان هه‌میشه به‌ئه‌رکی خۆی زانیوه خزمه‌تی بازرگانانی ئێران بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ئاستی تاکیشدا بێت، هه‌ر بۆیه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا باشترین په‌یوه‌ندی دوو قۆڵیمان گرێداوه." لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز حسێنی عه‌زیمی سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد له‌به‌را‌مبه‌ر سازدانی ئه‌م دیداره‌دا و وتی:"له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا قه‌باره‌ی بازرگانی له‌نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستاندا رووی له‌زیادبوون کردووه، زۆر خۆشحاڵم به‌هاتنی ئه‌م شانده بازرگانییه‌ی ئێران بۆ هه‌ولێر و هیوادارم که بتوانن لێره هاوبه‌ش بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه." پاشان به‌ڕێز ساڵحی نوێنه‌ری ژووری بازرگانی تاران که له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکایه‌تی شانده‌که‌ی ده‌کرد، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به‌بۆنه‌ی هاتنیان بۆ هه‌رێمی کوردستان و پێشوازیلێکردنیان له‌لایه‌ن ژووری بازرگانییه‌وه، سڵاوی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئێرانی به‌به‌ڕێز خه‌یات سه‌رۆکی ژوور گه‌یاند و وتی:"خۆشحاڵین که هاتووینه‌ته هه‌ولێر، ئێمه هه‌رێمی کوردستان به‌ماڵی خۆمان و خه‌ڵکه‌که‌شی به‌که‌سوکاری خۆمان ده‌زانین." وتیشی:"بوونی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له‌کوردستاندا به‌پێی پێویست نییه، چونکه خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه که کۆمپانیا ئێرانییه‌کان به‌قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌تر به‌شداری له‌پڕۆسه‌ی ئاوه‌داندکردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا بکه‌ن". هه‌روه‌ها به‌تێروته‌سه‌لی باسی له‌کاروباره‌کانی سه‌ندیکای کۆمپانیاکانی کاره‌بایی ئێرانی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ده‌کرێت ئه‌و سه‌ندیکایه رۆڵێکی چالاک له‌پێشخستنی بواری کاره‌بای هه‌رێمدا بگێڕێت و وتی:"له‌به‌رنامه‌ی ستراتیژێتی کارکردنی ئه‌و سه‌ندیکایه‌دا، ره‌چاوی هه‌رێمی کوردستان کراوه و ده‌مانه‌وێت له‌سێکته‌ری کاره‌بادا به‌کواڵێتی به‌رزی له‌ستانداردی ئه‌وروپا و به‌نرخێکی که‌متر خزمه‌ت به‌م هه‌رێمه بکه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیار دراوه که نووسینگه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌و سه‌ندیکایه لێره بکرێته‌وه، بۆیه ده‌کرێت هه‌ردوو ژووری بازرگانی کوردستان و ئێران رۆڵی باش له‌پێشخستنی ئه‌و کاره‌دا بگێڕن." هاوکات به‌ڕێز ساڵحی به‌نوێنه‌رایه‌تی ژووری بازرگانی تاران داوه‌تنامه‌یه‌کی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیکردنی تاران پێشکه‌ش به‌سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد." پاشان ئه‌ندامانی شاندی میوان وێڕای ناساندنی خۆیان و پێگه‌ی کارکردنیان و سروشتی کاری ده‌زگه و کۆمپانیاکانیان، کۆمه‌ڵێک پرسیاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕی ژوور کرد، که سه‌رجه‌میان له‌چۆنێتی ده‌ستبه‌کاربوونی کۆمپانیاکانیان به‌کارکردن له‌هه‌ولێر و ره‌وشی کار له‌هه‌رێم و ئه‌و بوارانه‌ی که گرنگ و له‌پێشه‌وه‌ن به‌مه‌به‌ستی کارکردن تێیاندا ده‌بینییه‌وه، هاوکات له‌لایه‌ن به‌ڕێز سۆران ئه‌بوبه‌کر جێگری سه‌رۆکی ژوور به‌وردی وه‌ڵامی پێویستیان درایه‌وه. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌و کۆمپانیا ئێر‌انییانه‌ی که له‌رێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه سه‌ردانی باره‌گه‌ی ژووریان کرد، له‌بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی کاره‌با و دامه‌زراندنی وێستگه بۆ کاره‌با و ئای تی و چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌که‌ن.