ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی فرانس بانكی لوبنانی سەردانی ژوور دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 31 ئازار 2016 09:39
رۆژی 30/3/2016 شاندێكی فرانس بانكی لوبنانی بە سەرۆكایەتی نیكۆڵاس عەبود بەڕیوبەری جێبەجێكار سەردانی ژووریان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان كورتە باسێكیان بە كارو چالاكی بانكەكەیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان خستە روو، هەروەها شاندی میوان جەختیان لەوە كردەوە كە بانكەكەیان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی كەرتەكانی تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵی، بازرگانی و پیشەسازی.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هەوڵ و ماندوبوونی بانكەكەیانی بەرز نرخاند هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێوبەری هەرێمی كرد كە بە بۆنەی دەست بەكاربوونی لە بانكی ناوبراو و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
شایانی باسە فرانس بانك یەكێكە لە بانكە گەورەكانی وڵاتی لوبنان، زیاتر لە 11 وڵات لقیان هەیە، لە عێراق 2 لقیان هەریەك لە شارەكانی بەغدا و هەولێر هەیە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1556 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌