ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆتایی ئەم هەفتەیە لە ژوور دیدارێكی بازرگانی سازدەكرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 28 ئازار 2016 08:40
رۆژی 27/3/2016 شاندێكی كونسوڵخانەی توركیا بە سەرۆكایەتی مستەفا یێڵماز بەرپرسی بەشی بازرگانی لە قونسولیەی توركیا لە هەولێر سەردانی ژووریان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان رایاگەیاند كە رۆژی پێنجشەممە 31/3/2016 نزیكەی 25 كۆمپانیای توركی لە سێكتەرەكانی دەرمانخانە و ئەلیكترۆنی بە مەبەستی خستنە رووی بەرهەمەكانیان و سازكردنی دیدارێك و دانیشتنی B2B لەگەڵ كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان سەردانی هەولێر دەكەن بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی . 
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی ئەم هەنگاوەی لێكردن لە هەمان كات دا ئامادەیی ژووری نیشاندا بە دابێن كردن و ئامادەكردنی هۆڵەكانی ژوور و بانگێشت كردنی كۆمپانیا خۆماڵیەكان لەهەمان ئەو سێكتەرانەی كە شاندەكە پێك دەهێنن .
 بریلردرا بۆ سازكردنی ئەم دیدارە بازرگانیە. لە ئێستاوە ئامادەكاری بكرێت بۆ رێكخستنی ئەنجامدلنی لە هۆڵی ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر لە كاژێر 10:00  ی بەیانی رۆژی پێنج شەممە 31/3/2016 . دیدارەكە بۆ دوای نیوەرۆی هەمان رۆژ تەواو دەبێت ، واچاوەروان دەكرێت ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی پەیوەندیدار و چەند خاوەن كۆمپانیا و بازرگان تیایدا ئامادەبن 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1559 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 28 ئازار 2016 08:56