تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵهەرێمی كوردستان و وڵاتی سوید پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانیان دەدەن

هەرێمی كوردستان و وڵاتی سوید پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانیان دەدەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 28 ئازار 2016 08:38
شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وە بە یاوەری سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور رۆژی 15/3/2016 سەردانی ژووری بازرگانی سویدیان كرد و لە لایەن یەسپر ئارون بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا باس لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی سوید كرا، هەروەها باسی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان كرا و سەرۆكی ژوور وتی: كوردستان ژینگەیەكی لەباری هەیە بۆ ئەوەی كۆمپانیا بیانیەكان بە گشتی و كۆمپانیا سویدیەكان بە تایەبەتی بۆ ئەوەی لقەكانی خۆیان بكەنەوە و وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.
لە درێژەی سەردانەكەیان شاندی ژوور لە وڵاتی سوید سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لە لایەن شۆڕش خدر رەحیم نوێنەری حكومەتی هەرێم پێشوازییان لێكرا.
لە دانیشتنێكدا باسی رۆڵی سویدیان لە هاوكاری هەرێم لە بواری ئابووری كرد، وە رۆڵی نوێنەری حكومەتی هەرێمیان لە وڵاتی سوید بەرز نرخاند.
دواتر شاندی ژوور سەردانی چارلۆت كارلین سەرۆكی ژووری بازرگانی سویدیان كرد و باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووریەكان و گواستنەوەی پسپۆڕی بۆ هەرێم كرد، هەروەها پتەوكردنی پەیوەندی نێوان ژوورەكان تەوەرێكی تری ئەم دیدارە بوو.
هەر لە درێژەی سەردانەكەیان دا شاندی ژوور سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سویدیان كرد و لەگەڵ جاچم بیژمۆ بەڕێوبەری كارگێڕی و گەیاندن لە دەزگای سیدا كۆبوونەوە و باسی رۆڵی ئەو دەزگایەیان كرد لە یارمەتیدان و پێشخستنی پرۆسەی ئابووری لە هەرێمی كوردستان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1212 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑