تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپرێس كۆنفڕاسێك بۆ خستنە رووی داتا و ژمارەی پرۆژەكانی گەشەپێدانی پیشەسازی مۆڵەتپێدراو سازكرا

پرێس كۆنفڕاسێك بۆ خستنە رووی داتا و ژمارەی پرۆژەكانی گەشەپێدانی پیشەسازی مۆڵەتپێدراو سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 03 شوبات 2016 08:59
رۆژی دوشەممە رێككەوتی 1/2/2016 لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پرێس كۆنفڕانسێك بە مەبەستی خستنە رووی داتا و ژمارەی پرۆژەكانی گەشەپێدانی پیشەسازی مۆڵەتپێدراو لە لایەن بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر و بەڕێوبەری گەشەپێدانی هەولێر و ئەمینداری گشتی یەكێتیی ژوورە بازرگانیەكان رێكخرا.
لە دەستپێكی پرێ كۆنفڕانسەكەدا د. دارا جەلیل خەیات وتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد و باسی لە گرنگی خستنە رووی ئەم داتایانە كرد و هیوای خواست بە هەماهەنگی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە پرۆژەی گەشەپێدانی كەرتە پیشەسازییەكان بتوانن زیاتر پەرەی پێبدەن و هەموو ئەو گیر و گرفتانەی كە دێتە پێش ئەم كەرتە چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.
دواتر هەریەك لە بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر و بەڕێوبەری گەشەپێدانی هەولێر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ژمارەی ئەو پرۆژە پیشەسازییانەی خستە روو كە لە ساڵی 2013 تا كۆتایی ساڵی 2015 لە شاری هەولێر زەویان بۆ تەرخان كراوە 380 پرۆژەن.
لە میانی چەند پرسیارێكی رۆژنامەنوسان سەبارەت بە جێ بە جێ نەكردنی پرۆژەكەیان لەسەر ئەم زەوییە یان بەكارهێنانی زەوییەكە بۆ مەبەستی تر هەروەها گیروگرفتی پرۆژەكەیان سەبارەت بەم قەیرانە داراییە، رایانگەیاند: هەر پرۆژەیەك كە زەوی بۆ تەرخان كراوە لە ماوەی یاسایی خۆی تێپەڕبكات ئێمە لێژنەی بە دواداچونمان هەیە ئەگەر هۆكارەكەی یاسایی و رێگەپێدراو بێت ئێمە دەتوانین مۆڵەتەكەی بۆ درێژ بكەینەوە یاخود كارگەیەك بەهۆی ئەم قەیرانە دارایی یە كارەكانی وەستا بێت بە مەرجێك ئامێرەكانی وەك خۆی مابێت ئێمە زەویەكەی لێ ناسێنینەوە وتیشیان: هەر خاوەن وەبەرهێنێك زەوی یەكەی بۆ مەبەستی تر وەك دروست كردنی كۆگا بەكارهێنابێت یان ماوەی یاسایی بەسەر مۆڵەتەكە تێپەڕ بوبێت بێ هیچ هۆكارێكی باوەڕپێكراو ئێمە زەویەكەمان لێ سەندۆتەوە و دراوەتە وەبەرهێنەرێكی تر.
پاشان شڤان عەبدولڕِەحمان ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند: لە مانگی 6 ساڵی 2012 لەسەر ئاستی هەر سێ پارێزگاكەی هەرێم كۆنفڕانسێك بۆ لێكۆڵینەوە لەگیروگرفتی پیشەسازكاران سازكرا بە مەبەستی چارەسەركردنی، دواتر لە 15/7/2012 بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ژوورە بازرگانیەكانی هەر سێ پارێزگاكەی هەرێم و لێژنەی باڵای ئابوری لە هەرێمی كوردستان بڕیار درا هەوڵ بۆ رێكخستنەوەی سەرجەم كەرتە پیشەسازییەكان بدرێت بۆ ئەم مەبەستە لە 13/8/2012 ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا لێژنەیەك لە هەر سێ پارێزگا دەسەڵاتی تەواوی پێ بدرێت بۆ ئەوەی پەرە بەم كەرتە بدەن و بتوانن زەویان بۆ دابین بكەن.
سەبارەت بە داتا و ژمارەی ئەو پرۆژە پیشەسازیانەی كە مۆڵەتیان پێدراوە لە لایەن ژوورە بازرگانیەكان ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی رایگەیاند: لە هەولێر تا ساڵی 2015 (2995) پرۆژە و تەنها لە ساڵی 2015 (104) پرۆژە مۆڵەتیان دراوەتێ، لە شاری سلێمانی كۆی گشتی (3792) پرۆژە  تا ساڵی 2014 لە ساڵی 2015 (397)، كۆی گشتی  (4189) پرۆژە مۆڵتیان دراوەتێ، لە شاری دهۆك (1100) پرۆژە تا 31/12/2014 لە ساڵی 2015 تەنها (92) پرۆژە كۆی گشتی (1192) پرۆژە مۆڵتیان دراوەتێ.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1473 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑