تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر كرایەوە

پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 17 کانونی یەکەم 2015 09:44
 بەشداری 200 كۆمپانیا لە 9 وڵاتی جیاواز، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ پیشەسازی پلاستیكی و پێداویستیەكانی ناوماڵ و شوشەوات و بەرهەمە پترۆكیمیاوییەكان و كەل و پەلی جوانكاری و چاپەمەنی و بەبەرگ كردن و بەرهەمەكانی كاغەز لەسەر خاكی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان كرایەوە.
رۆژی 16/12/2015 بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و نوێنەر و قونسوڵی چەند وڵاتێكی عەرەبی و بیانی رێوڕەسمی كردنەوەی پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لە هەولێر كرایەوە.
لەم بارەیەوە د. دارا جەلیل خەیات لە وتەیەكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن باسی لە گرنگی كردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە كرد و وتی: بە هۆی قەیرانی ئابووری و تۆزێك سستی لە ئیش و كارەكان بەڵام لەم پێانگایە كۆمپانیایەكی زۆر بەشدارییان تێدا كردووە، زۆرێكیش لە كۆمپانیا بەشداربووەكان كۆمپانیای تازەن بۆ یەكەم جارە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەكەن.
سەرۆكی ژوور وتیشی: ئامانج لەم پێشانگایە بینینی ئامێر و كەرەستەی تازە و نوێ یە كە لە لایەن كۆمپانیا بەشداربووەكان نمایشكراوە بۆ مەبەستی بینینی خەڵك خاوەن كۆمپانیا خۆماڵیەكان سوود وەرگرتنی لێ ی.
د. دارا ئەوەشی خستە روو كە لە شاری هەولێر مانگانە پێشانگای لەم جۆرە دەكرێتەوە كە دەبێتە هۆی واژوو كردنی چەندین گرێبەستی كاركردن لە نێوان كۆمپانیا خۆماڵیەكان و كۆمپانیا بەشداربووەكانی ئەم پێشانگایە.
شایانی باسە ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 4 رۆژ تا 19ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1655 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑