ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2015 10:28
شاندێکی ژوورەکەمان کە پیکهاتبوو سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، رێککەوتی ٣٠ی تشرینی دووەم سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری کردو، لەلایەن سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەوە پێشوازییان لێ کرا.
لە دیداریکدا شاندی ژوور پیرۆزباییان لە سامان محەمەد سەرۆکی شارەوانی کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لەم ئەرکەیداو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست. دواتر هەندێ پرس و بابەتی تایبەت بە بازرگانان و پیشەساکاران لە هەولیر تاووتوێ کرا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1751 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2015 10:37