تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوورەكەمان خولێك بۆ رۆژنامەوانان دەكاتەوە

ژوورەكەمان خولێك بۆ رۆژنامەوانان دەكاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2015 10:19
بەشی لێكۆڵینەوە و دیراسات لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەڵسا بە كردنەوەی خولێكی راگەیاندن لە ژێر ناونیشانی (رۆڵی میدیای ئابووری لە كوردستان) بۆ ژمارەیەك قوتابیانی بەشی راگەیاندن لە كۆلێژی ئەدەبیات لە زانكۆی سەڵاحەددین و ژمارەیەك راگەیاند كار لە دەزگا جیاوازەكان.
خولەكە بۆ ماوەی 2 رۆژ بەردەوام بوو لە لایەن مامۆستایانی پسپۆرگوترانەوە.
لە رۆژی یەكەمی خولەكە باس لە راگەیاندنی تایبەتمەند و گرنگیەكەی كرا، لە رۆژی دووەمیش باس لە رۆڵی میدیای ئابووری لە هەرێمی كوردستان كرا.
لە مەراسیمی كردنەوەی خولەكە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وتەیەكی پێشكەش كردوو باسی لە رۆڵی راگەیاندن لە پرۆسە و پێشخستنی ئابووری لە هەرێمی كوردستان كرد، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە راگەیاندنەكان رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت بۆ چۆنیەتی دیاریكردنی كەلێنەكانی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان، گوتیشی دەبێ ئێمە پەرەی زیاتر بە میدیای ئابووری بدەین بۆ ئەوەی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی رێك و پێك پیشان بە وڵاتانی جیهان و دەورووبەری بدەین، ئاماژەی بەوەشدا وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەردەوام هاوكار و پاڵپشتی راگەیاندكاران دەكەین بۆ پێشخستنی رەوشی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێم جێ ی ئاماژەیە دوای كۆتایی هاتنی خولەكە لە لایەن سەرۆكی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووەكانی خولەكە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1639 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2015 10:38

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑