ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

کۆمپانیا هەنگارییەکان لە هەولێرن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 22 تشرینی دووەم 2015 06:49

شاندێکی بازرگانیی هەنگاری بەسەرۆکایەتی "بالاس کیس" بەرپرسی نووسینگەی هنگاری بۆ بازرگانیی نێودەوڵەتی، بە نوێنەرایەتی ژمارەیەک کۆمپانیای هەنگاریی لە رێککەوتی ١٨/١١/٢٠١٥ سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری کردو، لەگەڵ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور کۆبوونەوە.

نوێنەری ئەو کۆمپانیایانە کە لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێری کشتوکاڵی بەشدار ببوون، سەرسامی خۆیان بە ئارامی و پێشکەوتنی کوردستان نیشانداو، ئاشکرایان کرد کە بەم شێوەیە وێنای ئەم هەرێمەیان نەکردبوو، بەڵێنیاندا هانی کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەیان بدەن روو لەم کوردستان بکەن.

لەبەرامبەردا جێگری سەرۆکی ژوور داوای لێ کردن، کۆمپانیا هنگارییەکان لە کوردستان لق بکەنەوە بەتایبەتی لە بواری گەشتیاری و کشتوکاڵ، کە ئەوان لێی باڵادەستن. دوپاتیشیکردەوە کە ئەم قەیرانە داراییەی لە کوردستان لەئارادایە کاتییە. 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1482 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 22 تشرینی دووەم 2015 07:57