ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوورەكەمان نامیلكەی یاسای خانەنشینی بە چاپ گەیاند

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 05 تشرینی دووەم 2015 09:12
 لە دەست پێشخەرییەكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ، بە مەبەستی هاوكاریكردنی دەزگا حكومیەكان ژوورەكەمان (1000) هەزار دانە لە نامیلكەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ژمارە (39)ی سالی (1971)ی لەسەر ئەركی خۆی بۆ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە چاپ گەیاند .
لە دوای تەواوبوونی چاپ كردنی لە رۆژی 3/11/2015 تەواوی ژمارەكەی رادەستی وەزارەتی ناوبراو كرد.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ یەكەم جار نی یە دەست پێشخەری لەم بابەتانەی كردووە پێشتریش كاری هاوشێوەی بە دەزگای تر ئەنجام داوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1634 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 12 تشرینی دووەم 2015 09:17