تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی MEAی بەریتانی سەردانی ژوور دەكات

شاندێكی MEAی بەریتانی سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2015 09:29
رۆژی 6/10/2015 شاندێكی كۆمەڵەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە پێكهاتبوون لە 3 كۆمپانیا لە بوارەكانی گواستنەوە و كارەبا و جل و بەرگ بە سەرۆكایەتی داڤید لۆید راوێژكاری پێشكەوتوو لەم كۆمەڵەیە سەردانی ژووریان كرد لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا سەرۆكی شاندی میوان داڤید لۆید خۆشحاڵی خۆیان بەم سەردانە دەربڕی و رایگەیاند: كە ئەوان جیاواز لە جارانی تر بە گروپێكی بچوكەوە سەردانی هەرێمیان كردووە بەڵام كارەكانیان فراوانە.
داڤید وتی: ئێمە دەزانین كە هەرێمی كوردستان ئێستا بە قەیرانێكی دارایی تێپەڕ دەبێت بەڵام ئێمە هیوامان پێتانە كە ئەم دۆخە تێپەڕێنن چونكە ئەمە قەیرانێكی كاتیە.
ئەوەشی خستە روو كە كۆمپانیا بەریتانیەكان بە بایەخەوە لە هەرێمی كوردستان دەڕوانن ئێمەش وەكو ئەم شاندە جگە لە نەوت هاتووین پەرە بە سێكتەرەكانی تر بدەین لە هەرێم چونكە هەر وڵاتێك بیەوێت ژێرخانی ئابووری بەهێزی هەبێت پێویستە پەرە بە گشت سێكتەرەكان بدات، ئێمەش لە گرنگترین كارمان لە سەردانی ئەم جارەمان لێكۆڵینەوە دەبێت لە چۆنیەتی دروستكردن و راكێشانی هێڵێكی ئاسنین لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان.
وتیشی ئێمە لەكاتی گەڕانەوەمان بۆ بەریتانیا ئەم پەیامە لەگەڵ خۆمان دەبەین و ساڵی داهاتوو بە گروپێكی گەورەوە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەین.
لە لایەن خۆیەوە سۆران ئەبوبەكر رایگەیاند: كە هەرێمی كوردستان لە گشت سێكتەرەكان دەوڵەمەندە بە تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار بەڵام پێویستی بە وەبەرهێنان و پەرەپێدانیان هەیە.
وتیشی حكومەتی هەرێم لە هەوڵدایە پەرە بە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و گەشت و گوزار و پیشەسازی بدات.
سەبارەت بە هێڵی ئاسنی نێوان هەرێم و وڵاتی توركیا، جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور خۆشحاڵی خۆی بەم پرۆژەیە دەربڕی و رایگەیاند: بە دروستكردنی ئەم هێڵە ئابووری نێوان هەردوو لایەن بەتایبەت هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو گەشە دەكات چونكە چەندین ئاستەنگمان بۆ ناهێڵێت، وڵاتی توركیا وەكو دەرگایەك وایە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئەورپا بكەین.
جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە دەوڵەت پەرە بە كەرتەكانی تایبەت بدات و داهاتی لە چەند لایەنێكەوە بێت ئەوكاتە حكومەتیش باری سوك دەبێت.
لە كۆتایشدا ئامادەیی ژووری دەربڕی بۆ هەموو پاڵپشتیەك بۆیان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1526 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑