تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكەنەدا هەلی كار بۆ گەنجان لە هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت

كەنەدا هەلی كار بۆ گەنجان لە هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 13 ئەیلول 2015 10:25
رۆژی 13/9/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە شاندێكی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عەممان بە سەرۆكایەتی غیوم لوغرو سكرتێری یەكەمی باڵیۆز كرد.
لە دیدارێكدا غیوم لوغرو رایگەیاند: ئامانجی سەردانەكەمان بۆ هەرێمی كوردستان سەیركردنی بارودۆخی ئێستای هەرێمە لە كاتێكدا كە لە شەڕێكی نەخوازراو دایە لە دژی تیرۆرستان ، وە لایەنێكی تر گرنگی دانی حكومەتی كەنەدایە بە عێراق و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە ئەنجامدانی وەبەرهێنان و بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری و پتەو كردنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانیەكان لەگەڵ هەرێم.
ئەوەشی خستە روو كە باڵیۆزی كەنەدا زیاتر لە 25 جار سەردانی هەرێمی كردووە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە هەرێمی كوردستان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە لە لایەن حكومەتی كەنەدا.
سكرتێری یەكەمی باڵیۆز ووتیشی: تا ئێستا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەكو یارمەتی مرۆیی لە لایەن حكومەتی كەنەدا پێشكەش بە عێراق كراوە و پشكی شێریش لەم بڕە پارەیە بەر هەرێمی كوردستان كەوتووە.
غیوم لوغرو جەختی لەوەش كردەوە كە ئەوان وەكو باڵیۆزخانەی كەنەدا سەرقاڵی جێ بە جێ كردنی پرۆگرامێكن بۆ پەرەپێدانی لایەنی تەكنیكی و پیشەیی گەنجان لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانن كاریان دەست بكەوێت لە كەرتەكانی تایبەت, وە لە هەوڵ داین لەم رێگایەوە كێشەی بێ كاری لە هەرێم كەم كەینەوە.
هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی WUSCی كەنەدی چەندین راوێژكار و شارەزا دابین دەكەن لە شارەكانی بەسرە و بەغدا و هەولێر بۆ ئەوەی خولی راهێنانی لایەنی پیشەیی و تەكنیكی بكەنەوە لەگەڵ كەرتەكانی تایبەت, وە لە ماوەی داهاتووش هەوڵی فراوان كردنی نوێنەرایەتی و نوسینگەكانیان دەدەن لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی خۆی و خەڵكی هەرێمی كوردستانی بە شاندی میوان راگەیاند بەهۆی ئەو یارمەتی و پاڵپشتیەی كە حكومەتی كەنەدا پێشكەشی هەرێم دەكات.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە ئێستا بە هۆی بارودۆخی شەڕ و دابەزینی نرخی نەوت جۆرێك سستی لە ئیش و كارەكان دیارە بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێ كە پرۆژەكان وەستاون بۆیە ئێمە چاوەڕوانی دەست پێشخەری ئێوە دەكەین لە بانگێشت كردنی كۆمپانیا كەنەدیەكان بۆ هەرێم و رێكخستنی دیدار و كۆڕ و كۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی هەرێم.
ووتیشی: خەڵكێكی زۆری رەوەندی كوردی لە كەنەدا نیشتەجێن بەڵام جۆرێك لە سستی پەیوەندییە بازرگانی پێوە دیارە بۆیە ئێوە وەكو باڵیۆزخانە دەتوانن بە راگەیاندنەكانی خۆتان رابگەینن كە هەرێمی كوردستان لەرووی بارودۆخی ئەمنییەوە زۆر ئارامە و هەلی كار و وەبەرهێنان هەیە لە هەرێم, ئێمەش وەكو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەین بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتیەك و هاوكارییەك.
سەبارەت بە پرۆگرامی پەرەپێدانی لایەنی تەكنیكی و پیشەیی د. دارا وتی: ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لەم هەنگاوە دەكەین و ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1660 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑