ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

رێكخراوی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IFC) خولی پەرەپێدان بۆ بەڕێوەبردنی كۆمپانیا بچووك و مامناوەندییەكان دەكاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 13 ئەیلول 2015 09:22
رۆژانی 7 – 8/9/2015 بەسەرپەرشتی رێكخراوی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IFC) و كۆمەڵەی كارسازانی خانمانی كوردستانی وە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وۆركشۆپێك لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ژووری بازرگانی هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەم وۆركشۆپە لە لایەن هەریەكە لە د. ئەمیرە سەعید لێپرسراوی پرۆگرامی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە رێكخراوی (IFC) و د. محەممەد رەزوان راوێژكار لە بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكان لە رێكخراوی (IFC) و د. وەسفی تاهیر راگری كۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری لە زانكۆی سەڵاحەددین و خاتوو تریسكە ئیحسان ئەسحەدی سەرۆكی كۆمەڵەی كارسازی خانمانی كوردستانی چەند كەسێكی تر شارەزا لەم بوارە  پێشكەشكران.
مەبەستی ئەم وۆركشۆپە سازكردنی كردار و داڕشتەكانی كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكانە بەهۆی ئامراز و راهێنان بۆ پشتیوانی و جێ بە جێ كردنی فەرمانڕەواییەكان، هەروەها پلان دانان بۆ كار و دانیشتنی پەیوەندی دوولایەن و كرداری پشتیوانی فەرمانڕەوایی لە نێوان كۆمپانیا بەشداربووەكان و دانانی پشتیوانی فەرمانڕەوایی بەهۆی ئامراز، تەكنیك و تێمپلەیت و پەیوەندی بەستان لەگەڵ وەبەرهێنان.
شایانی باسە ئەم وۆركشۆپە سەرەتایەك بوو بۆ ناسینی پرۆگرامی رێكخراوی (IFC) بۆ پشتیوانی لە بەڕێوەبردنی كۆمپانیا بچووك و مامناوەندییەكان, ئەم رێكخراوە لە ماوەی داهاتوو خولی 4 مانگە بۆ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان دەكاتەوە و لە كۆتایشدا بڕوانامەی باوەڕپێكراویان پێ دەدرێت لە لایەن ئەم رێكخراوە.
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 13 ئەیلول 2015 10:25