تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكار دەكرێت بۆ دەركردنی یاسای كار و یاسای خانەنشینی ودەستەبەری كۆمەلایەتی

كار دەكرێت بۆ دەركردنی یاسای كار و یاسای خانەنشینی ودەستەبەری كۆمەلایەتی

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 20 ئاب 2015 08:53

رۆژی 19/8/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی كاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەری رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی كرد، كە ئەمیر سلێوە راوێژكاری وەزیری كار سەۆكایەتی شاندەكەی دەكرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون شاندی میوان باسیان لە كاروچالاكیەكانی خۆیان كرد كە بۆ دانانی یاسایەكی نوێی كار و خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە و سەردانی هەموو ئەو دامەزراوە و رێكخراوانە دەكەن كە رۆلی گرنگیان هەیە لە دارشتنی ئەم یاسایانە بە هۆی ئەوەی كە نوێنەرایەتی بەشێكی زۆری خاوەن كاران و كارمەندان دەكەن.
شاندی میوان ئەوەشی دووپات كردەوە كە پەرلەمانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر یاسای نوێی كاری عێراق كە وەزارەتی كاری عێَراقی بە یارمەتی رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی و سوود وەرگرتن لە یاسای كاری وڵاتانی پێشكەوتوو داڕێژراو پەرلەمانی عێراق پەسەندی كردوە .
ئەوەشیان راگەیاند كە هەرێمی كوردستانیش دوای ئەوەی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەم بوارەوە دەكەن دواتر یاسای نوێی كار و خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی پێشكەش بە پەرلەمان دەكەن.
شاندی میوان داوای لە ژوور كرد كە وەكو نوێنەری خاوەن كار لە دارشتنی یاساكاندا بەشدار بێت .
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور و ئەندامان هەوڵ و كۆششەكانی شاندی میوانی بەرز نرخاند و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری كردن لە دارشتنی یاسای كار و یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەلایەتی دەربری لەبەر گرنگی ئەویاسانە و پەیوەندی راستەوخۆیان بە كارەكانی كەرتی تایبەت ، بۆ ئەو مەبەستەش چەند شارەزایەكی ئەو بوارە بۆ هەماهەنگی لە گەل وەزارەتی كار دیاری دەكات.  لە هەمان كاتدا بۆ هەموو جۆرە هاوكاری كردنێكی وەزارەت دەربری .

ئه‌م بابه‌ته‌ 1651 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 23 ئاب 2015 06:44

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑