تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵنوێنەری حكومەتی هەرێم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەردانی ژوور دەكات

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 20 ئاب 2015 08:51
رۆژی 19/8/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد.
لە دیدارێكدا كە سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور و هەریەك لە سەدرەددین كەمال و كەمال عەزیز و مەجید صدق ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور ئامادەی بوون، خاتوو بەیان خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و پیرۆزبایی باڵاخانەی نوێ ی كرد.
هەروەها باسی لە سەركەوتوویی دوایین سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد كە جگە لە سەركەوتوویی پەیوەندییە سیاسیەكان توانی سەرنجی زۆرێك لە كۆمپانیا بە ناوبانگەكانی ئەمریكا بۆ هەرێمی كوردستان رابكێشی بۆ ئەوەی بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
خاتوو بەیان رایگەیاند: كە ئەوان وەكو نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا بە نیازن  بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی (United states – Kurdistan business (council كۆنفڕانسێكی ئابووری گەورە لە ئەمریكا لە نێوان وڵاتی عێراق و ئەمریكا لە كۆتایی ئەمساڵ سازبكەن كە زیاتر لە یەك پەنەڵی ئەم كۆنفڕانسە تایبەت دەبێت لەسەر رەوشی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان.
ووتیشی: لە هەوڵداین بۆ ئەوەی شاندێكی خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی ئەمریكا لەو سێكتەرانەی كە هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی بهێنینە كوردستان و كۆنفڕانسێك سازبكەین.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە ئەوان وەكو نوێنەری هەرێم لە ئەمریكا جگە لە بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسی و كلتوورییەكان لەگەڵ ئەمریكا بەهێزكردنی بواری ئابووری و بازرگانیش لە پێشەنگی كارەكانیان دەبێت.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی كرد و هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی نوێنەری هەرێمی لە ئەمریكا بەرز نرخاند كە رۆلێكی كاریگەریان هەبووە لە پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
د. دارا ئەوەشی خستە روو كە ئەوان وەكو ژوور لە هەموو كاتێك و بارودۆخێك لە هەوڵ و كۆششەكانیان بەردەوام بوونە لە  بانگێشتكردنی كۆمپانیا بیانیەكان بۆ هەرێم و كار ئاسانی بۆ بازرگانان.
سەرۆكی ژوور ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێریشی نیشاندا بۆ هەموو هاوكارییەك و پاڵپشتیەك بۆ هەر لایەنێك كە بیەوێت بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1618 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑