ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی كارگێڕی كۆبوونەوەی مانگانەی ئەنجام دا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 20 ئاب 2015 08:23

رۆژی 16/8/2015 بە ئامادەبوونی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی و جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆك و تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجام دا.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەن تەواوی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی پێشووی پەسەند كرد و تەواوی كۆنووسەكانی لێژنەی تۆماركردن و كەفالەتی خستە بەر باس و بڕیارەكانی پەسەند كرد.
لە كۆتاییدا چەندین بڕیاری پەیوەست بە بواری كارگێڕی بە تایبەت ئەو بڕیارانەی پێویستیان بە رەزامەندی ئەنجومەن هەبوو دەركرد بە مەبەستی باشتركردنی پرۆسەی بەڕێوەبردنی ژوور .

ئه‌م بابه‌ته‌ 1597 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ هەینی, 21 ئاب 2015 08:14