تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژووری هەولێر و دوبەی پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن

ژووری هەولێر و دوبەی پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 08 تەمموز 2015 09:48
رۆژی 8/7/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ژوور پێشوازی لە شاندێكی ژووری بازرگانی دوبەی كرد كە پێكهاتبوون لە عومەر خان بەڕێوبەری كارگێڕی نوسینگەكانی دەرەوەی ژووری دوبەی و شوان فەتاح بەڕێوبەری نوسینگەی ژووری دوبەی لە هەولێر.
لە دیدارێكدا كە هەریەكە لە ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور و سەدرەددین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون باس لە دوایین گۆڕانكارییە ئابووری و بازرگانی ناوچەكە كرا و لە هەمان كات دا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو ژوور جەختی لەسەر كرایەوە.
شاندی میوان پاڵپشتی خۆیان بۆ بەردەوام بوون و پەرەپێدانی كارەكانیان كردەوە لە هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی ژووریش پاڵپشتی ژووری هەولێری دووپات كردەوە بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
لە كۆتایی دیدارەكەشدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پێكەوە كاربكەن بۆ ئەوەی لە چەند مانگی داهاتوو بتوانن كۆنفڕانسێكی ئابووری لە نێوان هەرێمی كوردستان و دوبەی لە شاری هەولێر سازبكەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1595 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑