تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵلە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێكی گەورەی بازرگانی و حكومی قوبرس سەردانی هەرێم دەكەن

لە داهاتوویەكی نزیكدا شاندێكی گەورەی بازرگانی و حكومی قوبرس سەردانی هەرێم دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 18 حوزەیران 2015 07:21
نیوەڕۆی 17ی حوزەیرانی 2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە گورگیوس لیپریانیدویس جێگری سەرۆكی پارتی ئەوروپای قوبرسی و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆكی ژوور دوای بەخێرهاتن سوپاسی بەڕێزیانی كرد بۆ ئەم سەردانە و وتی ، ئەم گەشتە وا دەكات ببێتە سەرەتایەك بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا.
ووتیشی ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارێك دەوڵەمەندین بەڵام پێویستمان بە بوژاندنەوە و وەبەرهێنان هەیە بۆ ئەم مەبەستەش ووڵاتی قوبرس دەتوانێت هاوكار و هەماهەنگ بێت بۆ پەرەپێدانی كەرتی ئابووری لە هەرێم.
د. دارا ئەوەشی خستە روو كە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی هەرێمی كوردستان لە رێگای ووڵاتانی ترەوە بۆ گەشت و خوێندن سەردانی قوبرس دەكەن هیوادارم لە ماوەی داهاتوودا بتوانن كونسڵخانە یان نوسینگەیەكی بازرگانی لە هەرێم بكەنەوە بۆ زیاتر ئاسانكاری.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی ژوور داوای لە شاندی میوان كرد كە بتوانن لە لایەن خۆیانەوە پەیامی هەرێم بگەیەنن بە بازرگانان و كۆمپانیاكانی قوبرس لە رووی سەقامگیری هەرێم و هەلی كار، ئێمەش وەكو ژوور ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك و بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی قوبرس ئاڵوگۆڕكردنی شاند.
لە لایەن خۆیەوە جێگری سەرۆكی پارتی ئەوروپای قوبرسی سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد بۆ ئەم پێشوازییە، ووتی ئەمە جاری یەكەممە سەردانی هەرێم دەكەم وەكو ئامادەكارییەك بۆ هێنانی شاندێكی گەورەی بازرگانی و حكومی بۆ هەرێمی كوردستان. ووتی ئێمە لە رووی گەشت و گوزار و خوێندن و كشتوكاڵ زۆر پێشكەوتووین دەتوانین لەم بوارنە هاوكاری هەرێم بكەین.
ووتیشی قوبرس ئێستا باری ئابووری باشە و خاوەنی 64 ملیار مەتر چوارگۆشەی غازە و ئەندامی یەكێتیی ئەوروپایە، ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا بیانیەكان لە قوبرس كاردەكەن و پارەكانیان لە بانكەكانی قوبرس هەڵدەگرن.
گورگیوس لیپریانیدویس رایگەیاند لە كاتی چوونەوەم لەگەڵ سەرۆكی پارتەكەم و ژوورە بازرگانیەكان قسە دەكەم بۆ ئامادەكاری گەشتی فراوانی داهاتوومان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1620 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑