ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە كەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 17 حوزەیران 2015 09:31
بە مەبەستی پیرۆزبایی كردن لە یادی 10 ساڵەی دامەزراندنیدا د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە یاوەری بەشێك لە ئەندامانی دەستەی كارگێری سەردانی بارەگای میدیایی زاگرۆسی كردو لە لایەن ئازا حەسیب قەرەداغی بەڕێوبەری كەناڵی ئاسماتیی زاگرۆس و بەشێك لە ستافی كەناڵەكە پێشوازییان لێكرا.
د. دارا جەلیل خەیات بەناوی خۆی و ئەندامان پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەرێوبەر و كارمەندانی كەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس كرد و رایگەیاند زاگرۆس لەو ماوەیەدا وەك كەناڵێكی پرۆفیشناڵ توانیویەتی بە شێوەیەكی خێرا و لە چوارچێوەی ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی مامەڵە لەگەڵ كۆی رووداوەكان بكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1645 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌