تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسێ یەمین پێشانگای كەل و پەلی ناومال وفێنك كەرەوە لە هەولێر دەكرێتەوە

سێ یەمین پێشانگای كەل و پەلی ناومال وفێنك كەرەوە لە هەولێر دەكرێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 09 حوزەیران 2015 08:16
لە 8/6/2015 بە مەبەستی راگەیاندنی كردنەوەی سێمین پێشانگای كەل و پەلی ناوماڵ و رایەخ و ئامێرەكانی ساردكەرەوە لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ هەریەك لە بە ئامادەبوونی عەبدوڵا ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر و عەمید خالید كورەچی بەرپرسی ئەمنی پارێزگای هەولێر و باقی محەممەد هادی نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ئیحسان توتنچی سەرۆكی كۆمپانیای ئیلان ئێكسپۆ و رێكخەری پێشانگاكە رێكخرا.
سەرەتا عەبدوڵا ئەحمەد رایگەیاند: پێشانگاكە تایبەتە بە كەل و پەلی ناوماڵ و رایەخ و ئامێرەكانی ساردكەرەوە چوار رۆژ لە 10-13/6 دەخایەنێت، سێ یەمین پێشانگای نێودەوڵەتیە لەم بابەتە 95 كۆمپانیا لە 14 ووڵات (عێراق، ئەمریكا، توركیا، ئێران، سوریا، ئوردن، سعودیە، كوێت، وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا) بەشدار دەبن.
پاشان عەمید خالد كورەچی باسی لە ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هەولێر كرد كە ئەمە هۆكاری سەرەكی یە بۆ سازكردنی ئەم جۆرە پێشانگایانە و بەردەوام بوونیان.
دواتر باقی محەممەد پشتگیری ژووری بازرگانی هەولێری بۆ سازكردنی ئەم جۆرە پێشانگایانە نیشاندا و باسی لە رۆڵی ژوور كرد لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لەگەڵ ووڵاتان كە ئەمە وای كردووە كۆمپانیا بیانیەكان بە هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر بناسێنن.
ئیحسان توتنچی وەكو رێكخەری ئەم پێشانگایە باسی لە  پیشانگاكە كرد و داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد كە گرنگی بە بلاوكردنەوەی بابەت لەسەر پیشانگاكە بدەن بۆ ئەوەی لە ولاتانی دەرەوە بزانرێت كە كوردستان بەردەوامە لە كار و چالاكیە ئابووری بازرگانیەكانی خۆی .
دواتر وەلامی پرسیاری رۆژنامەوانان درایەوە .
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1713 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑