تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆكی ژوور بەشداری لە پلات فۆرمی سلێمانیدا دەكات

سەرۆكی ژوور بەشداری لە پلات فۆرمی سلێمانیدا دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 09 حوزەیران 2015 08:15
رۆژی یەك شەممە 7ی حوزەیرانی 2015 لە هۆتێلی گراند میلینیۆم لە شاری سلێمانی، پلاتفۆرمی سلێمانی بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەستی پێكرد.
لەو پلاتفۆرمەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرجەم پارێزگارەكانی عێراق و چوار وەزیری حكومەتی عێراق و چوار وەزیری حكومەتی هەرێم و 20 سەركونسوڵ و جێگری سەرۆكی ژورەكانی بازرگانی عێراق و ژمارەیەك لە سیاسەتمەدار و بازرگانان بەشدار بوون.
لە دەستپێكی پلاتفۆڕمەكەدا پارێزگاری سلێمانی وتارێكی پێشكەشكرد و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد دواتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وتەیەكی پێشكەشكرد.
د. دارا جەلیل خەیات وەكو جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق لەوتەیەكدا ئاماژەی بەگرنگی ئەنجامدانی ئەم پلاتفۆڕمە كرد.
داوای كرد پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە بازرگانیەكان و هەماهەنگی زیاتر بكرێت لە نێوان پارێزگاكانی عێراق و پەرە بە توانای گەنجان بدرێت و هەلی كاریان بۆ برەخسێنن و دەرفەتەكانی كار زیاد بكرێت وەبەرهێنان پەرەیان پێ بدرێت.
شایانی باسە ئامانجی ئەم پلاتفۆڕمە ئەوەبوو كە عێراق نەیتوانیوە لەسەر ئاستی سیاسی یەكگرنوو بێ هەوڵێك بوو بۆ ئەوەی رێككەوتن بكرێت لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و كلتووریی، بۆ یەكەمجاریشە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەیەكەوە كۆببنەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گرفتە سیاسی و داراییەكانی عێراق.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1665 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 09 حوزەیران 2015 09:20

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑