تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی ژوور بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووری یۆنانی – عەرەبی دەكات

شاندێكی ژوور بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووری یۆنانی – عەرەبی دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 08 حوزەیران 2015 07:18
شاندێكی بازرگانی ژوور و ئافرەتانی خاوەنكار كە پێكهاتبوون لە سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و مەلا مەجید سورچی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژوورو ، سەیران میران لە یەكێتی خاوەنكارانی ئافرەتان بەشداریان لە كۆڕبەندی ئابووری (یۆنانی – عەرەبی)دا كرد كە لە 5ی حوزەیران لە ئۆتێل دیڤانی لە ئەسینای پایتەختی ووڵاتی یۆنان بەسەرپەرشتی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەریەك لە ووڵاتانی یۆنان و ئوردن  و بە ئامادەبوونی چەندین وەزیری یۆنانی و عەرەبی و بازرگانان سازركرابوو،.
ئەم كۆڕبەندە بۆ ماوەی دوو رۆژ 4-5/6/2015 بەردەوام بوو، پتەوكردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان ووڵاتی یۆنان و ووڵاتانی عەرەبی و باسكردنی دەرفەتی كار و گۆڕینەوەی بیرو ڕا گرنگترین ئامانج بوون لەم كۆڕبەندە.
شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستانیش بەشێوەی B)-B ) لەگەڵ بازرگان و خاوەنكارانی یۆنانی و عەرەبی بەشداربوون و، چەندین دیداریان سازدا و گرنگترین ئەو سێكتەرانەیان بۆ روون كردنەوە كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی.
دواتر شاندی هەرێم سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان لە ئەسینا كرد لە لایەن باڵیۆز بورهان نامق پێشوازیان لێكرا.
شاندی هەرێم هیوایان خواست كە كونسوڵخانەی عێراق هاوكاریان بێت لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان بە گۆڕینەوەی شاندی بازرگانی و ئاسانكردنی ڤیزا و هاتوچۆكردن .
لە لایەن خۆشیەوە باڵیۆزی عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوام لە سەر هەولەكانیان بۆ باشتر كردنی بارودۆخی ڤزا و كاری بازرگانی نێوان یۆنات و عێراق یە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك كە خزمەت بەو پرۆسەیە بكات .
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1499 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 09 حوزەیران 2015 08:06

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑