رۆژی 26ی ئایاری 2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەردانی كونسولگەری هەنگاریای كردو لە لایەن جابا فازاكینی سەركونسوڵگەری هەنگاریا پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێكدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كرا.
سەرۆكی ژوور داوای كرد كە وەكو كونسوڵی هەنگاریا هاوكاربن بۆ هێنانی شاندێكی بازرگانی هەنگاریا بۆ هەرێم و لەگەڵ بازرگانان و كۆمپانیاكانی هەرێم B2B دانیشتن سازبكەن و بەرهەمەكانیان بخەنە روو وە داوای ئاسانكاری پێدانی ڤیزای هەنگاریای كرد بۆ بازرگانان بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی هەنگاریا بكەن و كاڵاكانیان هاوردەی هە رێم بكەن.
كونسوڵی هەنگاریاش سوپاسی سەرۆكی ژوور هەولێری كرد بۆ ئەم سەردانەو ستایشی هەڵوێستی ژووری بازرگانی هەولێر و سەرۆكی ژووری كرد بۆ هەوڵدان بە پەرپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان، وە ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ جێبەجێ كردنی داواكارییەكان.