ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بەم نزیكانە شاندێكی ژووری بازرگانی سەردانی ووڵاتی مەغریب دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 18 ئایار 2015 10:58
لە میانی بەشدارییان لە كۆنگرەی پۆلەند-ئەرەبیا لە شاری ووچ لە پۆڵەندا شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان ئیبراهیم سۆفی جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوور و سالار جەلال و سەركەوت جەمال وە فیدائەددین گەردی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور رۆژی 14ی ئایار چاویان كەوت یونس تیجانی باڵیۆزی مەغریب لە وڵاتی پۆڵەندا.
لە دیدارێكدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانی نێوانیان كرد، باڵیۆزی مەغریب بەڵێنی دا كە لەماوەیەكی نزیكدا بە داوەتێكی فەرمی بانگێشتی شاندێكی ژووری بازرگانی هەولێر بكات بۆ مەغریب بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1642 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 19 ئایار 2015 07:36