تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆمپانیا ژاپۆنیەكان چاویان لە وەبەرهێنانە لە هەرێمی كوردستان

كۆمپانیا ژاپۆنیەكان چاویان لە وەبەرهێنانە لە هەرێمی كوردستان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 29 نیسان 2015 09:30
رۆژی 28/4 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای ژوور پێشوازی لە كانسوكیە ناغوئوكا جێگری سەفیری ژاپۆن لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا تیشك خرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا.
كانسوكیە ناغوئوكا ووتی: ژمارەیەكی كەم لە كۆمپانیا ژاپۆنیەكان ئێستا لە كوردستان كاردەكەن، ئێمە چاومان لە ژمارەی زیاترە كۆمپانیا ژاپۆنیەكانیش ئارەزوو دەكەن بێنە هەرێم و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوە.
ووتیشی بەم نزیكانەش ژمارەیەك پرۆژە لە لایەن كۆمپانیا ژاپۆنیەكان جێ بەجێ دەكرێن، گریگترینیشیان پرۆژەیەكی ئاوەڕۆیە كە لە شاری هەولێر جێ بە جێ دەكرێت ئەگەر سەركەوتوو بێت ئەوا لە شارەكانی تری هەرێمیش جێ بە جێ دەكرێت.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور رایگەیاند كە هەموو وڵاتێك ئارەزوو دەكات پەیوەندییەكی باشی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی ژاپۆن هەبێت بە هۆی باشی كوالێتی بەرهەمەكانیەوە.
د. دارا ووتیشی هیوادارین شاندێكی خاوەن كار و بازرگانانی ژاپۆن بێنە هەرێم و لەگەڵ خاوەن كارو بازرگانانی كوردستان پەیوەندی ببەستن، ئێمەش وەكو ژووری بازرگانی ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1523 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑